بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بە وتەکانی ئەم دواییەی ئیبرایم کالێن وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن یەپەگە-وە دا و لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئیدیعاکانی بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن یەپەگە-وە بێ بنەمایە، دەوڵەتی تورکیا لە جێگای تۆمەتبار کردنی ئێمە ئەگەر بڵگەیێکی پێیە ئەوە بیخاتە بەردەم میدیاکان و ڕای گشتییەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: بەرخۆدانی ئێمە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و مافی بنەڕەتیدا درێژەی هەیە و جارێکی دیکە لەسەر ئەم بابەتە جەخت دەکەینەوە.
شایانی باسە ئیبرایم کالێن وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی 8ی جانیڤێریی 2019 پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ جون بۆلتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە کە هێزەکانی یەپەگە لە باکووری سووریا مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment