بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ مەعلوومەدا وتی: 400 کەس لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستا لە چیای قەرەچۆخ لە شاری مەخموور سەربە پارێزگای نەینەوا-دان و خۆیان حەشار داوە و جووڵەی ناوەناوەشیان هەیە.
سوورچی ئاماژەی دا بەوەی کە دانیشتووانی دەڤەری قەرەچۆخ نیگەرانن لە بوونی داعشەکان لە ناوچەکەیاندا و داوای لە عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاو بۆ لەناو بردنی ئەو داعشانە ئەنجام بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment