به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م رایگه‌یاندوووه: "کوردانی سووریا به ته‌واوه‌تی پشت به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نابه‌ستن و ئه‌مه‌ریکاش هیچ گره‌نتییێکی به ئێمه نه‌داوه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامه و نه‌پچڕاوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ یارمه‌تیدانی ئێمه له دژی داعش هاتنه سووریاوه و بۆ هه‌ماهه‌نگی هاوکاریی یه‌كتری ڕێکكه‌وتین به‌ڵام ئه‌مه به واتای پشتیوانیی ته‌واوه‌تی نییه".
ئاڵدار خه‌لیل ڕاشیگه‌یاند: دیدار و گفتگۆکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا به‌رده‌وامی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ڵویستی نوێ له ئه‌مه‌ریکاوه ببینن.
ناوبراو ڕوونیش کرده‌وه: بابه‌تی گرنگ له ئێستادا ئه‌وه‌یه تورکیا ده‌یه‌وێت كوردانی سووریا له ناو ببات به‌ڵام "هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا له سه‌رمان هه‌ر وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌کانی داعشه و ئه‌مه‌ریکا چۆن له به‌رانبه‌ر داعشدا هاوکاری کردین ده‌بێت له به‌رانبه‌ر تورکیاشدا هاوکاریمان بکات و هه‌مان هه‌ڵوێستی دژه‌داعشی به‌رانبه‌ریان ببێت".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م له‌باره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه له‌گه‌ڵ جۆن بوڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكا وتی: "ئه‌م هه‌ڵوێسته پێده‌چێت پلان یان ڕووی نوێی ئه‌مه‌ریکا بێت له‌باره‌ی باکووری سووریاوه، به‌ڵام ئێمه هۆکاری ئه‌م ڕووداوه نازانین و ناتوانین له‌مباره‌شه‌وه پشت به هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کان ببه‌ستین و بڕیاڕ بده‌ین".
ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی گفتوگۆكانی حكوومه‌تی سووریا و كوردانی سووریا ڕای‌گه‌یاند: "هێشتا هیچ پێشکه‌وتنێک له‌وباره‌یه‌وه ڕووی نه‌داوه و نه‌خشه‌ڕێگایێکمان هه‌یه که خه‌ریکی ئاماده‌کردنین و چاوه‌ڕوانین که ڕووسه‌کان بتوانن حکوومه‌تی سووریا بۆ گفتگۆ له‌باره‌ی ئه‌م بنه‌ڕه‌تانه‌وه ئاماده بکه‌ن و له ئێستاشدا له سه‌ره‌تای گفتگۆ و ڕاوێژداین".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م ده‌شڵێت: "بڕاومان له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا هه‌ڵچنیوه".
ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه وتی: "ناتوانین داعش به ته‌واوه‌تی له‌ناو به‌رین چوونکه ئه‌م تاقمه ڕه‌گ و بناغه‌ی له عێراق و سووریاشدا هه‌یه و یارمه‌تیدانی پزیشکی و پشتیوانییه‌کانی تورکیاش بۆ ئه‌و گرووپه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مانه‌وه و له‌ناو نه‌چوونیان هه‌بوووه".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment