بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی "نابێت رێ بده‌ین که‌ڵه‌که‌بوونی هه‌ڵه‌کانی رابردوو، ئاینده‌ی گه‌له‌که‌شمان بخاته به‌ر مه‌ترسی. بژێوی ژیانی هه‌ر خێزانێکی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزه، و ده‌بێت بیپارێزین"".
ناوبراو راشیگەیاند نابێت هه‌ڵچوون و داچوون، بمانخه‌نه سه‌ر شاڕێی هه‌ڵه‌ی تر، چوونکە پێویستە چارەسەر لای سەرکردایەتی کوردستان بێت نەک دروست کردنی قەیران.
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
ختوکه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نابێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دارایی. نابێت رێ بده‌ین که‌ڵه‌که‌بوونی هه‌ڵه‌کانی رابردوو، ئاینده‌ی گه‌له‌که‌شمان بخاته به‌ر مه‌ترسی. بژێوی ژیانی هه‌ر خێزانێکی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزه، و ده‌بێت بیپارێزین.
نابێت هه‌ڵچوون و داچوون، بمانخه‌نه سه‌ر شاڕێی هه‌ڵه‌ی تر. سه‌رکردایه‌تی کوردستان، هێوربوونه‌وه و به‌خۆداچوونه‌ی بنچینه‌یی پێویسته بۆ رزگارکردنی ئه‌وه‌ی که هێشتا ده‌توانین له کوردستانی عێراقدا رزگاری بکه‌ین. نه‌ک قه‌یران، ئه‌بێت چاره‌سه‌ر لای ئێمه بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment