وەزیری بەرگریی تورکیا: پلانی پێویست سه‌باره‌ت به‌ منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات دانراون

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولووسی ئاكار: "مه‌سه‌له‌ی منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له‌ پێشمانن. له‌مباره‌یه‌وه‌ پلانی پێویست داندراوه‌. به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامین له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان".

کوردپرێس:

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولووسی ئاكار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشكانییه‌كان، دوندار، یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریایان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

خولووسی ئاكار رایگه‌یاند: "مه‌سه‌له‌ی منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له‌ پێشمانن. له‌مباره‌یه‌وه‌ پلانی پێویست داندراوه‌. به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامین له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان. كه‌ شوێن و كاتی هات، هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوو، تیرۆریستانی ئێره‌ش له‌و چاڵانه‌ی كه‌ هه‌ڵیان كه‌ندووه‌، ده‌نێژرێن".

هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا تا دوا راده‌ پێداگیره‌ له‌وه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌مان و ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان له‌ هه‌ر كوێ بێت كۆتایی به‌ تیرۆر بهێنێت. تاكه‌ ئامانجمان تیرۆریستانن. هه‌ركه‌سێك كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵ بێت ده‌زانێت له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانماندا كه‌ وه‌ك گۆشت و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بووین، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌".

News Code 50981

Your Comment

You are replying to: .
captcha