به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشممه 8-1-2019 تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانی له‌باره‌ی کار و چالاکییه‌کانی ساڵی 2018ی فڕۆکه‌خانه‌که ئه‌نجام دا و گوتی: "ساڵی ڕابردوو 309 هه‌زار و 869 که‌س له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌شتیان کردوووه له کاتێکدا ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 2017دا 485 هه‌زار و 156 گه‌شتیار بوووه."
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد: له ساڵی ڕابردوودا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به ڕێژه‌ی 36% که‌می کردوووه و له ئێستاشدا ڕۆژانه 15 هه‌زار دۆلار به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌کانه‌وه زه‌ره‌ر ده‌که‌ن و ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی تورکیاش زیانی پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاری به فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌یاندوووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانێت له که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شته‌کان و ده‌شڵێت: "هاورده‌کردن به ڕێژه‌ی 73% له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی که‌می کردوووه و هه‌نارده‌کردنیش به ڕێژه‌ی 82% له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی که‌می کردوووه."
تاهیر عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ساڵی ڕابردوو 5 هه‌زار و 700 گه‌شتیار سه‌ردانی بنکه‌ی ته‌ندروستیی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییان کردوووه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment