​​​​​​​تاهیر عه‌بدوڵڵا: ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی تورکیا زیانی به‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌یاندوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌باره‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی تورکیا و زیانه‌کانی ڕای‌گه‌یاند: ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی تورکیا زیانی پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاری به‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌یاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشممه‌ 8-1-2019 تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانی له‌باره‌ی کار و چالاکییه‌کانی ساڵی 2018ی فڕۆکه‌خانه‌که‌ ئه‌نجام دا و گوتی: "ساڵی ڕابردوو 309 هه‌زار و 869 که‌س له‌ ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ گه‌شتیان کردوووه له‌ کاتێکدا ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ساڵی 2017دا 485 هه‌زار و 156 گه‌شتیار بوووه‌."

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد: له‌ ساڵی ڕابردوودا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به‌ ڕێژه‌ی 36% که‌می کردوووه‌ و له‌ ئێستاشدا ڕۆژانه‌ 15 هه‌زار دۆلار به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌کانه‌وه‌ زه‌ره‌ر ده‌که‌ن و ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی تورکیاش زیانی پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاری به‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌یاندوووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی عێراق به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌ که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شته‌کان و ده‌شڵێت: "هاورده‌کردن به‌ ڕێژه‌ی 73% له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی که‌می کردوووه‌ و هه‌نارده‌کردنیش به‌ ڕێژه‌ی 82% له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی که‌می کردوووه‌."

تاهیر عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ساڵی ڕابردوو 5 هه‌زار و 700 گه‌شتیار سه‌ردانی بنکه‌ی ته‌ندروستیی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییان کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50893

Your Comment

You are replying to: .
captcha