به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 7ی کانوونی دووهه‌می 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: سێ شاندی عێراق که 15 که‌س ده‌بن له ماوه‌کانی ساڵی 2018دا سه‌ردانی ناوچه داگیرکراوه‌کانیان له ئیسرائیل‌دا کردوووه.
فورات ته‌میمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: کۆمیته‌كه چوارشه‌ممه میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌کات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی پرسی فه‌له‌ستین و پرسی سه‌ردانی كردنی شاندی عێراق بۆ ئیسرائیل باس ده‌کرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بابه‌تی سه‌ردان کردنی شانده‌کانی عێراق بۆ ئیسرائیل ئه‌گه‌ر ڕاست بێت ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ئیش و کاره‌کانی ئاسایش و ده‌زگای هه‌واڵگریی و ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه و ده‌بێت ئه‌م ناوه‌ندانه له‌باره‌ی ئه‌م بانگه‌شه و و ڕاده‌ی ڕاستی و دروستی‌یان ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست بده‌ن.
ته‌میمی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی دا که ئه‌و قسه و بانگه‌شانه‌ی ئیسرائیل به‌شێک بن له یاری ته‌لئه‌بیب بۆ دروست کردنی فیتنه و دووبه‌ره‌کی له نێو عێراقییه‌كاندا.
هاوكات حه‌سه‌ن که‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات که لێكۆڵینه‌وه له سه‌ردانی ئه‌و سێ وه‌فده عێراقییه بكات كه ساڵی ڕابردوو به جیاجیا سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردوووه.
حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه داوه: پرسی سه‌ردانی كردن بۆ خاكی داگیركه‌ر هێڵی سووره و پرسێكی زۆر هه‌ستیاره بۆ موسڵمانان. گرنگه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به وردی له ڕاستی و دروستی سه‌ردانی كردنی سێ وه‌فده عێراقییه‌كه بۆ ئیسرائیل بكۆڵێته‌وه و ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ئاشكرا بكات كه سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
شایانی باسه؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو كه ساڵی ڕابردوو سێ وه‌فد له عێراقه‌وه به جیا جیا سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردوووه و له‌و چوارچێوه‌یشدا سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی جینۆسایدی جووله‌كه‌كانیان كردوووه له قودسی ڕۆژئاوا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل و كه‌سایه‌تییه ئهكادیمییهكانیشدا كۆ بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment