بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێگه‌ى فه‌رمیى ئیسرائیل به‌عه‌ره‌بى له توویتەر، كه په‌یجێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕەژیمی زایۆنییە، بڵاوی كرده‌وه: "له ساڵى ڕابردوودا، سێ شاندى عێراقی سه‌ردانى ئیسرائیلیان كرد، كه شاندی سێیه‌میان چه‌ند هه‌فته‌یێک پێش ئێستا له‌ته‌ل ئه‌بیب بوون".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، كه‌سایه‌تییه سوننه و شیعیه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان تێدا بووه و لهسهردانهكهشیاندا، چوونه‌ته مۆزه‌خانه‌ى یاد فاشیم بۆ به‌رزڕاگرتنى یادى به‌كۆمه‌ڵ سووتانى جووه‌كان: "له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک ئه‌كادیمی و به‌رپرسی ئیسرائیلیش كۆ بوونه‌وه" و ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه ئه‌ندامانى ئه‌و شاندانه، 15 كه‌س بوون و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل پشتیوانى له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كات.
هاوكات، ئیدی كۆهین، شرۆڤه‌كارى ئیسرائیلی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووک بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر سێ شانده‌كه له عێراقه‌وه هاتوون و ئاشكراشی كرد یه‌كێک له ئه‌ندامانى شانده‌كه، كه‌سێكی نزیک له حه‌نان فه‌تلاوى، ژنه په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق و سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى یرادهیه.
ئیدی كۆهین ڕایدەگەیێنێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕەژیمی زایۆنی لۆمەی کردووە و داوای کدووە بە زووترین کات لیستی ئەو کەسانەی کە بڵاوی کردۆتەوە بسڕێتەوە چوونکە ئەوان ڕیسوا دەکات و ئەیانخاتە ژێر مەترسییەوە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە عێراقییەکان ژمارەی پێوانەیی نوێیان لە دووڕووییدا تۆمار کردووە چوونکە شاندی عێراقی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە لە لایێکی دیکەوە هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پێوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە؛ مەگەر ئەو کارە بۆ عێراقییەکان حەڵاڵە و بۆ کوردەکان حەرامە؟؟
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment