بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی حەسەن کەریم کەعبی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند کە کەعبی داوای لە کومیسیۆنی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق کردووە بەدواداچوون بکەن لەبارەی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژئاواییەکان سەبارەت بە سەفەری سێ لێژنەی عێراقی بۆ ئیسرائیل و ئەگەر هەواڵەکە ڕاست بێت لیستی ئەوانەی کە سەردانی ئیسرائیلیان کردووە بەتایبەت ئەوانەی کە نوێنەرای پەرلەمان بوون بڵاو بکاتەوە.
لەو بەیاننامەدا هاتووە کە میدیا ڕۆژئاوایی و زایۆنییەکان لە ڕاپۆرتەکەیاندا ئیدیعایان کردووە کە چەند کەسێک لە ئەهلی سونە و شیعە و چەند بەرپرسی باڵای عێراقی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.
سەرچاوە: «عین العراق نیوز»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment