له‌ 10 ناوچه‌ی ئامه‌د قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یێندرا

به‌شی تورکیا- هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان‌ له‌ 10 ناوچه‌ی ئامه‌د ڕاگه‌یاند به ‌ئامانجی‌ ده‌ست پێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ دژ به‌‌ په‌كه‌كه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتیی ئامه‌د له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاند: بۆ ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی له‌ دژی باره‌گا و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ 10 ناوچه‌ی ئامه‌د ڕاده‌گه‌یێندرێت له‌وان لیجه‌، هانی، کوجاکوی و ناوچه‌ دارستانی و شاخاوییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی قایمقامێتیی ئامه‌ددا هاتوووه‌ که‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ كاتژمێر 06:00ی ئه‌مڕۆ 7ی کانوونی دووهه‌می 2018 ده‌ست پێده‌كات و تا بڕیارێكی‌تر به‌رده‌وام ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50860

Your Comment

You are replying to: .
captcha