لینزی گراهام: تره‌مپ له‌بارەی سووریاوە به‌ سیاسه‌تی خۆیدا ده‌چێته‌وه‌

به‌شی جیهان- به‌ دوای لێدوانه‌کانی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌باره‌ی پاراستنی کوردی سووریا، لینزی گراهام سیناتۆری ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ به‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌ سووریا ده‌چێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێشتا یه‌ک مانگ له‌ لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا تێنه‌په‌ڕیوه‌ که‌ ڕاوێژکاری باڵای ناوبراو باسی دواخستنی ئه‌و بابه‌ته‌ی کردوووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی سووریا. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کوردی سووریا به‌ بۆنه‌ی بڕیاری چاوه‌ڕواننه‌کراوی تره‌مپ نه‌خشه‌ڕێگای خۆی گۆڕیوه‌ و له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و مۆسکۆ دانووستان ده‌کات.

جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری باڵای تره‌مپ بۆ کاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکا که‌ سه‌ردانی ئیسرائیلی کردوووه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 6ی کانوونی دووهه‌می 2018 ڕای‌گه‌یاند که‌ پاراستنی هێزی کوردی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا و شکستهێنانی به‌ ته‌واوه‌تی داعش پێشمه‌رجی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریایه‌.

به‌رپرسانی کوردی سووریا کاردانه‌وه‌یان به‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ی نزیک به‌ 2 هه‌زار هێزی ئه‌مریکا له‌ سووریا پیشان دا و ئه‌و کاره‌یان به‌ خه‌نجه‌رلێدان له‌ کورده‌کان وه‌سف کرد چوونکه‌ له‌ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا، تورکیا که‌ خۆی ئاماده‌ی هێرش‌کردنه‌ سه‌ر کوردی سووریا کردووه‌، به‌ شێوه‌یێکی ئاسانتر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردی سووریا ئه‌نجام ده‌دات چوونکه‌ ئه‌نقه‌ره‌ کوردی سووریا به‌ تیرۆریست ده‌زانێت.

هه‌فته‌ی ڕابردوو سیناتۆر لینزی گراهام له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کۆ بوووه‌وه‌ و به‌ دوای لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی بۆڵتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا گۆڕانکاری به‌ سه‌ردا هاتوووه‌.

ناوبراو به‌ که‌ناڵی سی بی ئێسی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ڕاستییه‌کان وا ده‌رده‌خات که‌ ده‌بێ به‌پێی ئه‌و ڕاستییانه‌ به‌رنامه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچێت.

سیناتۆری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که‌ ئه‌و متمانه‌ی به‌وه‌ نییه‌ تورکیا کورده‌کان بپارێزێت و ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا گه‌ره‌نتی ژیانی کورده‌کان بکات.

ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌ سووریا سێ ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌، یه‌كه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر كاتێک كشاینه‌وه‌ ده‌بێ گه‌ره‌نتی پاراستنی كورده‌کان بکرێت و كورد ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی نه‌بێته‌وه‌. له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ من متمانه‌م به‌ توركیا نییه‌ به‌وه‌ی ئه‌وان پارێزگاری له‌ كورد بكه‌ن."

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێمه‌ پێویستمان به‌ پلانێكه‌ بۆ پاراستنی كورد له‌ ده‌ست توركه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش."

گراهام له‌باره‌ی خاڵی دووه‌م و سێیه‌م گوتیشی: "ده‌بێت دڵنیا بین له‌وه‌ی داعش سه‌رهه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌رچی تره‌مپ زۆر به‌ خێرایی بڕیای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له‌ سووریا دا به‌ڵام تا دێت زیاتر په‌شیمان بوونه‌وه‌ یاخود لانی که‌م هێواش کردنه‌وه‌ی جێبه‌جێک ردنی پلانه‌که‌ی پێوه‌ دیاره‌، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێکه‌ هیوایێکی بۆ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا به‌ تایبه‌ت کورده‌کان گه‌ڕاندوووه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50859

Your Comment

You are replying to: .
captcha