ڕۆژنامه‌ی ئێکۆنۆمیست: پێشبینی ده‌کرێت سووریا له‌ 2019 به‌رزترین ئاستی ئابووری تۆمار بكات

به‌شی سووریا- ڕۆژنامه‌ی ئێكۆنۆمیستی به‌ریتانی له‌ ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ پێشبینی ده‌کرێت له‌ ساڵی 2019دا چه‌ند وڵاتێک گه‌شه‌ی ئابووری به‌خۆوه‌ ببینن له ‌ناویاندا سووریا که‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌ جه‌نگی ناوخۆدایه‌ و ژێرخانی ئابووری وڵاته‌که‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئێکۆنۆمیست له‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ پێشبینی ده‌کرێت سووریا له‌ 2019دا به‌رزترین ئاستی ئابووری تۆمار بکات و به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رزترین گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن بریتین له‌ سووریا به ‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 9.9، به‌نگلادیش به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 7.9، هیندستان له‌سه‌دا 7.4، ڕواندا له‌سه‌دا 7.3.

هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین گه‌شه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن بریتین له‌ وڵاتانی ڤه‌نزوێلا به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 5.7، یه‌مه‌ن له‌سه‌دا 4.2، ئێران له‌سه‌دا 3.7، غینیا له‌سه‌دا 2.5، و ئه‌رژه‌نتین له‌سه‌دا 0.8.

سامر خه‌لیل وه‌زیری ئابووری و بازرگانیی سووریا له‌ لێدوانێكدا به‌ میدیای فه‌رمیی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ هیچ پێشبینییێكی ورد و دروستی فه‌رمی نییه‌ له‌باره‌ی كۆی گشتیی ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌ وڵاته‌كه‌یدا له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کر: "ناتوانین دڵنیا بینه‌وه‌ له‌ ڕاستی و دروستی ئه‌م ژمارانه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ ئێستا وڵات پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێـت".

وه‌زیری ئابووری و بازرگانیی سووریا ڕاشی‌گه‌یاند که‌ پێیوایه‌ ئابووری سووریا به‌ كۆی گشتی ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت له‌ وڵاتدا دوای ئه‌و هه‌موو وێرانكارییانه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌دا ڕوویان داوه‌ به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50849

Your Comment

You are replying to: .
captcha