نازم ده‌باغ: قسه‌كانی تره‌مپ له‌بارەی فرۆشتنی نه‌وت به‌ ئێران مه‌به‌ستی هه‌رێمی كوردستانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران ڕای‌گه‌یاند: ناردن و فرۆشتنی نه‌وت له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و دوور نییه‌ قسه‌كانی تره‌مپ له‌مه‌ڕ فرۆشتنی نه‌وت به‌ ئێران له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ مه‌به‌ستی هه‌رێمی كوردستان بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندوووه‌: ده‌بێت كورد زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكا و ڕووسیادا بكات و پشتیان پێ نه‌به‌ستێت بۆیه‌ زیاتر دراوسێكان بۆ كورد گرنگتره‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: "ترسم هه‌یه‌ وڵاتانی دراوسێ پشتمان تێبكه‌ن، نه‌ک وڵاتانی ده‌ره‌كی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیم بازرگانی و فرۆشتنی نه‌وت ڕابگرین و جارێكی دیكه‌ خۆمان تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌تر بكه‌ین، ده‌بێت كورد خۆی بپارێزێت له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا له‌ گۆڕه‌پانی كورددا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌یكات."

چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕای‌گه‌یاند: كورده‌كان تۆزێک نه‌وتیان هه‌یه‌ به‌ ئێرانی ده‌فرۆشن و له‌ سه‌ره‌وه‌ش خۆیان به‌ هاوپه‌یمانیی ئه‌مریكا ده‌زانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50846

Your Comment

You are replying to: .
captcha