به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و عێراق كه بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان ھه‌ردوو لا واژۆ كراوه، دوو جار ئاڵوگۆڕی زیندانیان كراوه، ئێستایش نزیكه‌ی 150 زیندانیی ئێران له زیندانه‌كانی ھه‌ولێر و سلێمانی ھه‌ن و دوای ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌م مانگه‌دا ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان ھه‌رێم و ئێران ده‌كرێته‌وه كه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی ھۆشبه‌ر سزای زیندانی كردن دراون له ھه‌رێم و له‌سه‌ر داوای خۆیان ده‌یانه‌وێت ماوه‌ی سزاكه‌یان له زیندانه‌كانی ئێران ته‌واو بكه‌ن."
ئاكره‌یی گوتیشی: "لیژنه‌یێک دروست ده‌كرێت و ته‌نیا ئه‌و زیندانانه ڕاده‌ستی ئێران ده‌كه‌ینه‌وه كه به مادده‌ی ھۆشبه‌ر سزا دراون و ھیچ زیندانییێكی سیاسی ڕاده‌ستی ئه‌وان ناكرێته‌وه، هه‌روه‌ها له زیندانه‌كانی ئێرانیش حه‌وت كه‌سی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌ن كه زیندانی كراون و ئه‌وانیش ڕاده‌ستی ئێمه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕیش له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت."
ناوبراو ده‌شڵێت: ھه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ زیندانه‌كانی ئێران، به‌ڵێننامه‌ی پێ پڕ ده‌كرێته‌وه كه له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌بێت و ھیچ زیندانییێكی سیاسی ڕاده‌ستی ئه‌وان ناكرێته‌وه، ئه‌ویش به ڕه‌زامه‌ندیی خۆیانه نه‌ک به زۆری.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment