ڕێدوور خه‌لیل: به ‌دووری نازانین هه‌سه‌ده‌ بچێته‌ ناو ڕیزه‌کانی سوپای سووریاوه‌

به‌شی جیهان- فه‌رمانده‌یێکی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ڕایگه‌یاند: به‌ دووری نازانین هه‌سه‌ده‌ بچێته‌ ناو ڕیزه‌کانی سوپای سووریا و هیچ بژارده‌یێکیان له‌ به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێک له‌گه‌ل دیمه‌شقدا سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێدوور خه‌لیل له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ڕایگه‌یاندوووه‌: "هیچ بژارده‌ و بوارێک له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بکاته‌ چاره‌سه‌رێک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا چوونکه‌ ناوچه‌کانیان به‌شێکن له‌ سووریا."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌: گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ شێوازێکی کۆتایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاری مه‌نبه‌ج و ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه‌ چاره‌سه‌رێکی گونجاو که‌ مافی دانیشتوووانه‌که‌ی پارێزراو بێت ئه‌وا ده‌توانن ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی مه‌نبه‌ج په‌یڕه‌و بکه‌ن له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات.

له‌ به‌شێکی‌تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا ئاشکرای کردوووه‌ که‌ سه‌ره‌تایێکی ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌ گفتوگۆکاندا و ڕوونی کرده‌وه‌: "چوونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای سووریا بۆ سنووری باکوور له‌گه‌ڵ تورکیا به ‌دوور نازانرێت چوونکه‌ ئێمه‌ به‌شێکین له‌ جوگرافیای سووریا به‌ڵام هێشتا دۆخه‌که‌ پێویستی به‌ ڕێکخستنی دیاریکراو هه‌یه‌ بۆ چۆنێتیی حوکم کردنی ئه‌و ناوچانه‌."

ڕێدوور خه‌لیل ئاشکرای کردوووه‌: "خاڵی ناکۆک هه‌یه‌ له‌ نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی، که‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل پێکهاته‌ی سه‌ره‌کییه‌تی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی له‌ دیمه‌شق، ئه‌و ناکۆکییانه‌ش پێویستیان به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌ به‌ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێکی هاوبه‌ش."

له‌ درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات جه‌ختی کرده‌وه که‌ کورد ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ ناوچه‌کانی خۆیان بکشێنه‌وه‌ به‌ڵام به ‌دووریشی نازانن بچنه‌ ڕیزه‌کانی سوپای سووریاوه‌ و ڕوونیشی کرده‌وه‌: "ڕه‌نگه‌ ئه‌رکی هێزه‌کانمان بگۆڕێت به‌ڵام له‌ خاکی خۆمان پاشه‌کشه‌ ناکه‌ین و ده‌بێت پێگه‌یێکی ده‌ستوریمان هه‌بێت که‌ ببینه‌ به‌شێک له‌ سوپای نیشتمانی سووریا یان دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی‌تر که‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ پێگه‌ و قه‌واره‌ و کاریگه‌ریمان."

ڕێدوور خه‌لیل پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌کانی ڕووسیا کرد که‌ ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی زلهێز و دڵنیاکه‌ر له‌ بڕیاری سیاسیی سووریادا.

ئه‌و لێدوانه‌ نوێیه‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له ‌کاتێکدایه‌ پێشتر ئه‌و هێزانه‌ داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا کرد که‌ له‌ هێڵی ته‌ماسی نێوان هه‌سه‌ده‌ و گرووپه‌ چه‌کداره‌ هاوکاره‌کانی تورکیا سوپا جێگری بکات، دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی دا له‌ سووریا که‌ به ‌زۆری له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورددان له‌ سووریا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50801

Your Comment

You are replying to: .
captcha