بەپێی هەواڵی کوردپرێس: سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزى ڕاوێژکارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌هه‌ولێر به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک درۆن ئاراسته‌ى ناوچه‌ى هه‌ریر له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر کران که سه‌ربازگه‌یه‌کى گه‌وره‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکاى لێیه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ڕوونکرده‌وه، "فڕۆکه‌یه‌کى بێ فڕۆکه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌هێزه‌کانى ڕاوێژکارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى کردووه، دواتر له‌لایه‌ن سیستمى ڕادارى عێراقیه‌وه ئاگادارکراین که ژماره‌یه‌ک فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانیان بینیوه و ئاراستهکهشیان به‌ره‌و هه‌ریره".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى هێزه‌کانى ڕاوێژکارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وتیشی :"دواتر‌و دواى ده‌ستنیشانکردنیان، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئێمه‌وه تێکشکێندران و به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئامانجى خۆیان خرانه خواره‌وه".
Your Comment