وەزیری بەرگریی فەرەنسا: ئەرکەکانمان لە سووریا کۆتایی نەهاتووە

بەشی جیهان- فلۆرەنس بارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا ڕایدەگەێنێت "پێویستە ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش تەواو بکرێت، بەر لەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنەوە".

کوردپرێس:

فلۆرەنس بارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە وتارێکدا لەبەردەم سەربازانی وڵاتەکەی لە وڵاتی ئوردن لە ئەو بنکەیەی کە فڕۆکە فەڕەنسییەکانی لێوە دەردەچێت بۆ بۆرودمانکردنی داعش لە سووریا، ڕایگەیاند "کاتێک ئێوە لە ساڵی ٢٠١٤ گەیشتنە ئێرە مۆڵەت و ڕێگەپێدانەکە ڕوون و ئاشکرا بوو، کە خۆی دەبینییەوە لە تێکشکاندنی داعش، ئەو ئەرکە نەگۆڕاوە و ئەرکێکمان لەسەر شانە و دەبێت جێبەجێی بکەین".

فلۆرەنس بارلی ئاماژەی بەوەش کرد "بۆیە هاتووم بۆ ئەم شوێنە بۆ ئەوەی جارێکی تر پێتان بڵێم، فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن لە دژی ئەو ڕەوتە جیهادییە، بۆیە لە سبەینێوە پشت بە ئەوان دەبەستێت، لەمیانی وتەکانیدا وەزیری بەرگرییی فەڕەنسا باسی لە زنجیرە هێرشە خوێناوییەکانی فەڕەنسا کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ناوخۆی ئەو وڵاتە لەسەر دەستی ڕێکخراوی داعش ئەنجام دراون".

دەربارەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە سووریا وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئەوەشی وت "بە هێمنی بە واتای چەند هەفتەیێکی دیاریکراو نییە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین و سەرنج دەدەین بزانین ئەو پاشەکشەیە چۆن دەبێت، کە تا ئێستاش لەژێر گفتوگۆدایە".

وەزیری بەرگریی فەرەنسا وتووشیەتی "بڕیارەکەی ترەمپ بڕیارێکی کتوپڕە لەلایەن دەوڵەتێکەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە لە دژی ڕێکخراوی داعش، چوونکە شەڕی ئەو ڕێکخراوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە ئەرکی ئەوان بەردەوام­بوونە تا ئەرکەکە تەواو دەکەن".

News Code 50721

Your Comment

You are replying to: .
captcha