بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د كه‌نانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ى سادقوون، كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دەڵێت ئه‌وان گومانیان له سیاسه‌ت و نیازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه و داواشی كرد وه‌ک دوژمن سه‌یری ئه‌مریكا بكرێت.
ناوبراو گومانی خۆیشی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ده‌ربڕی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا بكشێنه‌وه و به‌ره‌و عێراق بێن، ئه‌وا عێراقييه‌كان ڕێگری ده‌كه‌ن و رێگه به مانه‌وه‌ى هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له عێراق ناده‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى كوتله‌ى سادقوون له كاتێكدايه، سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌كشێته‌وه و هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ريكاييه‌كان روو ده‌كه‌نه عێراق.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment