پارێزگاری کوردستان: هەڕەشەم لێکراوە/ بچینەی گەندەڵیی کەشف کراوی کوردستان لە تارانە

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێکدا وتوویەتی لەبارەی عەمبارەکانی مەرزی باشماخەوە هەڕەشەیان لێکردووم و ناهێڵن کێشەی عەمبارەکانی پارسیان لەو سنوورە یەکلا بکەمەوە.

کوردپرێس:

بەهمەن مورادنیا لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پارێزگای کوردستاندا ئاماژەی بە هەواڵی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کرد و وتی: ئەو تیمە گەندەڵکارەی بە بۆنەی گەندەڵکاری لە کەرتی دراو و دۆلار لە پارێزگای کوردستان تێکشێکنراون بچینەیان لە تارانەوە ئاوی خواردۆتەوە و کارتی بازرگانیی پارێزگای کوردستانیان بەکار هێناوە.

مورادنیا هەر لەو لێدوانەیدا ئاماژەی بە کێشەیێکی خاڵی سنووری باشماخی مەریوان کرد و ڕایگەیاند: کێشەی عەبمارەکانی کۆمپانیای پارسیان کە هەڵوەشاوەتەوە بەردەوامە و چەندین جار ئەو عەمبارانە بە فەرمانی پارێزگار داخراون بەڵام دیسان خەڵکانێک هەن کە بە زۆرەملێ کردوویانەتەوە و کە ئیرادەشمان نواندووە بۆ یەکلا کردنەوە کێشەکە، هەڕەشەمان لێکراوە.

پارێزگاری کوردستان داواشی کرد بەرپرسانی پارێزگا پێوەندی و عیلاقاتیان لەگەڵ سەرمایەدانەرانی هەرێمی کوردستان نەپچڕێنن و هانیان بدەن لە کوردستانی ئێران سەرمایەدانەری بکەن و بەو مەبەستەش پێویستە ئاسانکارییان بۆ بکەن.

News Code 50708

Your Comment

You are replying to: .
captcha