١ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٢:٠٤
په‌كه‌كه‌ شێوازی شه‌ڕ ده‌گۆڕێت

به‌شی تورکیا- پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌ ساڵی 2019دا به‌رده‌وامی به‌ خه‌باتی سه‌ربازیی ده‌دات و گۆڕانكاری له‌ ھێزه‌كانیان ده‌كه‌ن و ھه‌روه‌ھا شێوازی شه‌ڕی گه‌ریلا ده‌گۆڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ی کانوونی دووهه‌می 2019 فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕای‌گه‌یاند: "هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا كه‌ ماوه‌یێكی درێژه‌ له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین، له‌ هه‌موو بوارێكدا، به‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێی شه‌ڕیشه‌وه‌ له‌ دژی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه، ئێمه‌ چه‌نده‌ بتوانین سیسته‌می گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ و هاوچه‌رخ دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانین له‌ شه‌ڕدا سه‌ركه‌وین، له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته‌ ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی هاورێیان هه‌موویان، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا به‌ كاری په‌روه‌رده‌یی تێگه‌یشتن، په‌سه‌ند كردن و جێبه‌جێ كردنی هێڵی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ بێت، به‌تایبه‌تی مه‌رجه‌ كه‌ گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ ڕووی زه‌ینییه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێنرێت، ڕێبازی گه‌ریلای هاوچه‌رخ بدۆزرێته‌وه‌‌. گرنگه‌ كه‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تای ساڵ له‌سه‌ر گه‌ریلایه‌تیی پڕۆفیشناڵ قووڵ ببنه‌وه‌ و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌دیبێنن و ده‌توانین به‌ تێكۆشانی گه‌ریلای نوێ، قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین و سه‌ركه‌وین."

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: "ڕێكخستن و ئایدیۆلۆژی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ ده‌بێت، به‌ ئافراندنی مۆدێلی نوێی گه‌ریلا مومكینه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌مه‌ ده‌بێ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یێكی ڕاست ئه‌ركی شۆڕشگێڕیی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا ھاتوووه‌: "ساڵی 2019 شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌بێت، هه‌م له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌م له‌ وڵاته‌كه‌مان كوردستان شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت، له ‌ئێستاوه‌ ده‌بینرێت كه‌ له‌ نێوان حکوومه‌تی نه‌ژادپه‌رست و فاشیستی ئه‌نقه‌ره‌ و گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوو ده‌دات."

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50703

Your Comment

You are replying to: .
captcha