به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه (29ی کانونی یه‌که‌می 2018) ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مه‌ده‌نی له یادداشته‌که‌یاندا که بڵاویان کردوووه‌ته‌وه و واژۆی ٩٣ که‌سیان له‌سه‌ره، داوا له حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن به بڕیاره‌که‌یدا بچێته‌وه سه‌باره‌ت به داخستنی باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و هاوشێوه‌ی حکوومه‌تی عێراق مۆڵه‌تی کاری سیاسی‌یان پێبدات.
دا‌واشیان کردوووه وه‌ک چۆن ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌توانێت له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌شداری بکات، له هه‌رێمی کوردستانیشدا هه‌مان مافیان هه‌بێت.
هه‌ر له یادداشته‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له (2014)ه‌وه داوای مۆڵه‌تی یاساییان له حکوومه‌تی هه‌رێم کردوووه به‌ڵام به بێ بوونی هیچ پاساوێکی یاسایی مۆڵه‌تیان پێنه‌دراوه، ئه‌مه له کاتێکدایه له (4ی کانوونی یه‌که‌می 2017)ه‌وه له حکوومه‌تی عێراقی مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتوووه و له ته‌واوی عێراقدا وه‌ک پارتێکی سیاسیی دانی پێدانراوه.
دا‌واشیان له به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم کردوووه نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته دراوسێکانه‌وه به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا.
27ی تشرینی دووهه‌می 2018 حکوومه‌تی هه‌رێم به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگای سلێمانی داخست و داخستنی باره‌گاکانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه، مه‌رجێکى سه‌ره‌کى تورکیایه بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و کردنه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment