بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌مید کاوه غه‌ریب به‌ڕێوبه‌ری گشتیی پۆلیسی که‌رکووک له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هیچ مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی شاری که‌رکووک نییه، به‌ڵام ته‌واوی هێزه‌کانی پۆلیس خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، ئامانجیش له‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه، ئه‌و تۆمه‌تبار و له‌یاسا هه‌ڵاتوانه‌یه که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌یه.
ناوبراو وتیشی، "سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی که‌رکووک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر شاری که‌رکووک نییه و هێزه‌کانیشیان که له به‌شێکی شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کان مه‌فره‌زه‌یان داناوه ده‌یانه‌وێت داواکراوانی دادگا ده‌ستگیربکه‌ن".
جه‌ختیشی کرده‌وه، هه‌میشه هێزه ئه‌منیه‌کان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی سه‌رو و ماڵی هاوڵاتیان و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ن، له هه‌ر رووداوێکی نامۆ هێزه‌کانی پۆلیس ئاگاداربکه‌نه‌وه.
Your Comment