ئەردۆغان بۆ سەرۆکی جەهەپە: من وەک سەرکۆماری گەلەکەم ھەڵبژێردراوم

بەشی تورکیا- ئەردۆغان رەخنەی لە سەرۆکی گشتیی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "من زۆر لە خەمی ئەوە دانیم ببمە سەرکۆماری تۆ، من وەک سەرکۆماری گەلەکەم ھەڵبژێردراوم".

کوردپرێس:

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی ٤٩ەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ موختارەکانی تورکیا لە ھۆڵی پێشانگا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرەی پایتەخت گوتارێکی پێشکەش کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار کرد و گوتی: "ھەرجێیێکی وڵاتەکەمان بێت لە دوورترین خاڵی خۆرھەڵات یان خۆرئاوا، باشوور یان باکوور، ھەرکەسێک کە ھەوڵی دابەشکردنی ئەم خاکە دەدات لە ٣١ی ئاداردا جوانترین وەڵامی لە لایەن گەلەوە دەدرێتەوە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەر لەبارەی سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵدارئۆغڵو گوتی: بەپێی ئەوەی پشتیوانیەکی شەرعی بە رەوا نابینێت کە ٢٦ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار ھاووڵاتییمان لە ھەڵبژاردنەکاندا ئیرادەیان لەبارەوە خستەڕوو کە دەکاتە لەسەدا ٥٢.٦، کەواتە لە مێشکی ئەو کەسەدا دیموکراسیەکی دیکە ھەیە. لەبەرئەوە پیاوەکانی چی دەکەن، دەڵێت ''بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام لە شەوی ١٥ی تەمووزدا بەنێو تانکەکاندا دێت و دەچێت و خۆی دەخزێنێتە شارەوانی باکرکۆی و تەواوی ئەو شەوەی ھەوڵی کودەتاکە لەوێ بە قاوە خواردنەوە بەسەر دەبات".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 50602

Your Comment

You are replying to: .
captcha