سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح: پێداچووونەوە بە هەیکەلییەتی دەوڵەتی عێراق بە بێ سازانی فەتح و سایروون نالوێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە لێدوانێکدا گوتوویەتی: پێداچوونەوە بە هەیکەلیەتی دەوڵەتی عێراق بە بێ ڕێککەوتنی نێوان فەتح و سایروون مومکین نابێت.

کوردپرێس:

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە تا ئەم کاتە کۆمەڵێک لێکتێگەیشتن هەیە لە نێوان فەتح و سایروون و بەبێ ڕێککەوتنی ئەو دوو هاوپەیمانێتییە خوێندنەوەی دووبارە و پێداچوونەوە بە هەیکەلییەتی دەوڵەتی عێراق مومکین نابێت.

هادی عامری تەرکیزی کردە سەر زەروورەتی فراوانکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پەروەردەیی و دەوڵەمەندکردنی ژێرخانەکان و گوتیشی: فراوانکردنی ئەو خۆمەتگوزارییانەش بە بێ پێداچوونەوە بە هەیکەلییەتی دەوڵەتی عێراق موستەحیلە.

ناوبراو زیادی کرد: هاوپەیمانیی فەتح پێداگر دەبێت لە سەر وەرگرتنی مافی حەشدی شەعبی و عەشیرە خۆبەخشەکان و هێزی ئەمنیی عێراق.

News Code 50590

Your Comment

You are replying to: .
captcha