مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا سەبارەت بە سەپاندنی بڕیاری سزا بەسەر رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەرکووک بە وەكالەت رایگەیاند، بڕیاری گرتن و سزادانی، تەواو سیاسییە و پەیوەندی بە بابەتی دادوەری و یاساییەوە نییە.
دەقی پەیامەكە:
بڕیاری گرتن و سزادانی دادگای کەرکووک دەرهەق بە رێبوار تاڵەبانی، تەواو سیاسییە و پێوەندی بە بابەتی دادوەری و یاساییەوە نییە.
رێبوار تاڵەبانی، دژی پێشێلكردنی دەستوور و یاسا وەستاوەتەوە و وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی پێكهاتەكانی شاری کەرکووک كردووە.
ئەم جۆرە بڕیارانە بە هیچ شێوەیێک خزمەت بە دۆخی سیاسی و چارەسەری كێشەكان ناكات و گرفتەكان قووڵتر دەكاتەوە.
هەربۆیە، داوا لە دامودەزگای فیدراڵ و لایەنە پێوەندیدارەكان و حكوومەتی فیدراڵ دەكەم، كە سنوورێك بۆ ئەم جۆرە بڕیارانە دابنێن كە سیاسین و خزمەتی بەرژەوەندیی عێراق و كێشەكانی کەرکووک ناكات.
Your Comment