به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوكار ڕه‌سكن سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی هاوكاریی ئاماده‌كاریی پیشانگاكه بۆ نه‌وا وتی: "ڕۆژی 25-12-2018 له پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی شێوه‌كاری كرایه‌وه و ئێمه وه‌ک گرووپی هاوكاری بۆ كاری هونه‌ری به هاوكاریی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هونه‌ریی هه‌ولێر یه‌كه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی نیگاركێشانی هه‌ولێرمان ئه‌نجام داوه".
ناوبراو وتیشی: "له‌و پیشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندانی تورکیا، سووریا، ئێران و عێراق به‌شدارن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی بیانی له‌وانه‌ش ئۆردۆنی، لوبنانی و ڕووسی و ئامانجیشمان ده‌رخستنی توانا و به‌هره‌كانمانه به هونه‌رمه‌ندانی بیانی".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment