بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی، سهرۆک کۆماری ئێران لهمیانی وتارێکدا بەبۆنەی 43مین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە، رایگهیاند: "هەرکەسێک لە خەمی شۆڕش و شۆڕشی ئیسلامیدا بێت، پێویستە بزانێت کە بەرەوپێشچوونی وڵات پەیوەستە بە یەکێتی و یەکڕیزییەوە، هەندێک ترس و بژاردەی هەڵە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کۆماری ئیسلامییەوە نییە بوونەتە هۆی دواکەوتن، پشت بە خوا لەم حکوومەتە نوێیەدا بە ئاڕاستەی سەربەخۆیی و پتەو کردنی ئابووریدا هەنگاوی مەزن تۆمار دەکەین".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کرد: "بە گەلەکەم دەڵێم کە ئەم حکوومەتە دژ بە گەندەڵی، نادادپەروەری و بەرتیل خەبات دەکات، پێویستە هەمووان بزانن کە بەهەموو هێزێکمانەوە بەرەنگاری گەندەڵکاران دەبینەوە و ریشەکێشیان دەکەین".
سهرۆک کۆماری ئێران باسی لهوهش کرد، "لە سیاسەتی دەرەوەدا هاوسەنگی دەپارێزین چوونکە تەنها تەماشا کردنی رۆژئاوا هاوسەنگییەکەی تێکداوە، پێویستە لە پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ هەموو جیهان هاوسەنگ بین، کاری لە پێشینەشمان لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا، وڵاتانی دراوسێیە".
لهبارهی دانوستانهکانی ئێران لهگهڵ وڵاتانی ئهندام له رێککهوتننامهی ئهتۆمی، ئیبراهیم رهئیسی وتی: "هێشتا لە سەر دروشمی «نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی» ماوین و ئومێدی ئێمە بە رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باکوور و باشووری ئێرانە، نەک بە ڤیەننا و نیویۆرک".
Your Comment