به‌هۆی گه‌مارۆکانی تورکیاوه‌ خه‌سارێکی زۆر به‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌گات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گه‌مارۆکانی تورکیا بۆ سه‌ر پارێزگای سلێمانی و ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی نێوان تورکیا و فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی، تاکوو ئێستا 9 ملیۆن دۆلار خه‌ساری بۆ ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ به‌دواوه‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، توركیا گه‌مارۆكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ سێ مانگی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار دۆلار به‌ر فرۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌وێت ‌و كۆمپانیا و نووسینگه‌كانیش زیانێكی زۆریان پێده‌گات و به‌شێكیان داخراون و چه‌ند كۆمپانیایێكی سه‌ر به ‌توركیاش سلێمانیان جێهێشتوووه‌ و له ‌ماوه‌ی 15 مانگیشدا زیانی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان زیاتر له ‌نۆ ملیۆن دۆلار بوووه‌.

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه‌، زیانه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆیدا زیاد ده‌كات.

له ‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا، حكوومه‌تی عێراق له‌ 29ی ئه‌یلوولی ساڵی2017 گه‌مارۆی خسته‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌و كاته‌دا زیانی ڕۆژانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 40 هه‌زار دۆلار بوووه‌، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ گه‌مارۆكه‌ شكێندرا به‌ڵام توركیا درێژه‌ی به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی دا و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ 20 هه‌زار دۆلار به‌ ته‌نها زیانی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان به‌ر فرۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌وێت ‌و له‌ ماوه‌ی 15ی مانگی گه‌مارۆشدا ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 9 ملیۆن دۆلار.

توركیا 24ی ئه‌م مانگه‌ بۆ جارێكی‌تر راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ سلێمانی ‌و بۆ ماوه‌ی 3 مانگی‌تر درێژ كرده‌وه ئه‌وه‌ش به ‌واتای ئه‌وه‌ی سلێمانی له‌سه‌دا 60ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی KNNله‌ ناو فرۆكه‌خانه‌كه‌دا چه‌ند گۆرانكاریێک كراون ‌و ژماره‌یێک ئامێر كڕدراون ‌و خه‌رجی مانگانه‌ی نزیكه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلاره‌.

جگه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی، به‌ شێوه‌یێی گشتی به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه‌ كه‌رته‌ جۆراوجۆره‌كانی سلێمانی زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوووه‌، 120 نووسینگه‌ و بریكاری گه‌شتیاری و 45 كۆمپانیای گه‌شتیاری و پێنج هێڵی ئاسمانی هه‌ن، كاره‌كه‌یان به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 60 كه‌می كردوووه‌‌ و زیاتر له‌ 10 نووسینگه ‌و كۆمپانیای گه‌شتیاریش داخراون، له‌ پێش ڕیفراندۆمدا ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 50 بۆ 60 بلیت له‌ یه‌ک نووسینگه‌ فرۆشراوه‌ بۆ توركیا‌ و بۆ ئه‌ورووپاش زیاتر له‌ 20 بلیت بوووه‌ به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی فرۆشتنی بلیته‌كان له‌ په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات.

جگه‌ له‌ هێڵی ئاسمانیی عێراق پێنج كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی دیكه‌ له‌ سلێمانی هه‌ن ‌و سێ كۆمپانیای دیكه‌ كه‌ سه‌ر به‌ توركیا بوون ئه‌وانیش ئه‌تله‌س گوڵوباڵ و توركش ئێن لاین و پێگاسوس كه‌ زۆرترین گه‌شتیار له‌مانه‌وه‌ ده‌چوونه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ دوای ڕیفراندۆمه‌وه‌ له‌ سلێمانی نه‌ماون به‌ڵام له‌ هه‌ولێر به ‌ئاسایی كاری خۆیان ده‌كه‌ن.

بریاره‌ نوێكه‌ی توركیا له‌ كاتێكدایه له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا به ‌فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری داخران و به‌شێک له‌ چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو ئه‌م بریاره‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ ڕازی كردنی توركیایه‌ بۆ لابردنی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڵام دیاره‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ تینوویه‌تی حكوومه‌تی توركیای نه‌شكاندوووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی KNN توركیا هه‌نگاوی‌تری له ‌یه‌كێتی ده‌یه‌وێت تا ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ بخاته‌ سه‌ر په‌كه‌كه ‌و لایه‌نگره‌كانی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50551

Your Comment

You are replying to: .
captcha