بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و تەنیا هێشتنی کوردەکانی سووریا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە باکوور و چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای سووریا، شوکێکی گەورە و چاوەڕوان نەکراو بوو لە سووریا. چوونەدەرەوەی ئەمەریکا لە سووریا بە واتای تنیا مانی کوردەکانی سووریایە لە ناوچەیێکی بە پانتایی یەک لەسەر چورای خاکی ئەو وڵاتە، لە حاڵێکدا تورکیا وەکوو یەکێک لە بەهێزترین ئەرتەشەکانی ناتۆ خۆی ئامادە کردووە بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی یەپەگە.
جەیمز کری، شرۆڤەکاری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوری ئاسیا کە سەرنووسەری ماڵپەڕی ژیئۆپولوتیکاڵ ئالرت-ە لە دیمانەیێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردپرێس لەبارەی داهاتووی کوردەکانی سووریا هوشداری دەدات و دەڵێت کوردەکان ئێستا لە دۆخێکی خراپدان و مومکینە ڕووبەڕووی ڕێکەوتنە نهێنییەکان ببنەوە. کری بە کوردەکانی سووریا ڕادەسپێرێت بە زووترین کات دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەست پێبکەن، تاکوو بتوانن لانی کەم ئەو دەسکەوتانەی بەدەستیان هێناوە بپارێزن.
هۆکارەکانی بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوە لە سووریا
جەیمز کری لەو باوڕەدایە کە دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ بڕیارەکەی ترەمپ و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا: 1- جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و 2- دروست کردنی بەستێن و بیانوو بۆ کشانەوە لە سووریا لەلایەن رەجەب تەییب ئەردۆغان-ەوە. ترەمپ بەو بۆنەوە هێزەکانی لە سووریا کشاندەوە کە نەیدەویست لەگەڵ ئەردۆغان ناکۆکی لە نێوانیان دروست ببێت.
دۆخی کوردەکان پاش کشانەوەی ئەمریکا
کارناسی پرسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بارەی دۆخی هێزە کوردەکانی سووریا پاش کشانەوەی ئەمەریکا لەو وڵاتە دەڵێت: من وابیر دەکەمەوە کە کوردەکان لە دۆخێکی خراپدان. ئەردۆغان بڕیاری داوە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا پاشماوەکانی داعش لەناو ببات بەڵام زۆر ڕوونە کە ئەو بەڵێنە درۆیە. ئەردۆغان پشتگیری زۆری لە داعش کردووە. ئەردۆغان ئێستا چاوەڕێیە کە هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە سووریا بکشێنەوە و پشتگیری ئاسمانی لە یەپەگە کۆتایی پێبهێندرێت، تاکوو هێرش بکاتە سەر کوردەکان.
داهاتووی دەسکەوتی کوردەکانی سووریا
جەیمز کری لەبارەی پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردی سووریا بە بێ پشتگیریی ڕووسیا و ئەمەریکا بە کوردپرێسی وت: بەداخەوا من وابیر ناکەمەوە کە بتوانن دەسکەوتەکانیان بپارێزن. من وا بیر دەکەمەوە کە باشترین بژاردە بۆ هێزە کوردەکانی سووریا یا یەپەگە ئەوەیە کە هەوڵی دانووستانی ڕاستگۆیانە لەگەڵ دیمەشق بدەن. وێڕای ئەوەی کە عەفرین لە لایەن تورکیاوە داگیر کراوە، کوردەکانی سووریا وەکوو شەڕڤان هێشتا پێگەی تایبەتیان هەیە و دەتوانن لەگەڵ دیمەشق لەسەر خۆیەڕێوەبرەی بگەنە ڕێککەوتن.
دەسکەوتەکانی تورکیا و دیمەشق پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا
جەیمز کری لەبارەی دەسکەوتەکانی تورکیا و دیمەش پاش چوونەدەرەوەی ئەمەریکا بە کوردپرێسی وت: زۆر ڕوونە کە تورکیا چانسی ئەوەی هەیە کە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دژ بە هێزە کوردەکان ئەنجام بدات. تورکیا دەیهەوێت بەو چەشنە کە عەفرینی داگیر کرد، دۆڵ و چۆمی فوراتیش کونترۆڵ بکات و ئەگەر دەست بدات ئەو کارە دەکات.
لەبارەی سووریا پاش کشانەوەی ئەمەریکا لەو وڵاتە ناوبراو وتی: مومکینە بەشار ئەسەد قازانج لەو بڕیارە ببات، ئەگەر دیمەشق بتوانێت لەگەڵ کوردەکان ڕێککەوتن بکات مومکینە هێزەکانی یەپەگە لەسەر دەرکردنی تورکیا لە خاکی سووریا هاوپەیمانێتییێک پێک بێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment