به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی دووشه‌ممه 24ی 11ی 2018 به سه‌رپه‌رشتیی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆک ئه‌ركانی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت پیرۆزباییی جه‌ژنی كریسمسی له نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد و هیوای خواست جه‌ژنێكی ئاسووده له هه‌رێمی كوردستان به‌رێ بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتی به‌شه‌كان خوێندرایه‌وه و تیشک خرایه سه‌ر ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش ده‌ستی پێکردوووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌یان كه‌س له خه‌ڵکی سڤیل كوژراون و بریندار بوون و ئه‌مه‌ش بوووه‌ته هۆی دروست بوونی ناسه‌قامگیری و گرفت بۆ خه‌ڵک و پرۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه خاپوورکراوه‌کانی عێراق.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هاوئاهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌پێناو سنووردارکردنی جموجۆڵی داعش به پێویست زانرا به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا وا ده‌خوازێت ته‌واوی هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی باشتر و تۆكمه بكرێن.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و ئاماده‌بوان تاوتوێی میكانیزمێكی گونجاوی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌یان كرد و هیوایان خواست كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بڕه‌خسێندرێت.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment