به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌له‌ڤیزیۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی به پشت به‌ستن به زانیارییه‌کانی دوو به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كه مانگی كانوونی دووه‌م پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت بڕیارنامه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا واژۆ كردوووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا زانیاری خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی چۆنییه‌تی و كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌كانی داهاتوو كشانه‌وه‌كه ده‌ست پێبكات و چه‌ند ههفتهیێكیش بخایه‌نێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رباز و دیپلۆماتكاره‌كانی له سووریا ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ش له واشنتۆن مشتومڕی زۆری لێكهوتهوه هه‌رچه‌نده له نێو ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس ڕه‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌كه گیرا و دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له سووریا ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment