کوردپرێس:
ئاژانسی فرانس پرێس له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که حکوومه‌تی عێراق بۆ درێژکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کڕینی گازی سروشتی و کاره‌با له ئێران له پاش سزاکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته ھه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌فدێکی ڕه‌وانه‌ی واشنتۆن کردوووه و به وتووێژ گه‌شتوون به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عێراق ده‌توانێت تا سێ مانگی دیکه گازی سروشتی و کاره‌با له ئێران بکڕێت و ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا جێگره‌وه‌یێک بۆ ئه‌و کێشه‌یه بدۆزێته‌وه.
ئاژانسه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که ڕیک پێری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندوووه: "کاتی ئه‌وه هاتوووه عێراق کۆتایی به وابه‌سته‌ییی خۆی به وڵاتانی‌تر بھێنێت، ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌توانن پێکه‌وه پێشه‌سازی نه‌وت و گاز و ئاوی عێراق په‌ره پێبده‌ن."
به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و بازرگانی و کاره‌بای عێراق، له ئێستادا ڕۆژانه 1300 مێگاوات کاره‌با و 28 ملیۆن مه‌تری سێجا گاز له ئێران هاورده ده‌کات.
قۆناغی دووه‌می گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له ڕۆژی 5-11-2018ه‌وه خراونه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و که‌رته‌کانی پیشه‌سازی، پێترۆکیمیایی، نه‌وت و گاز، که‌شتیڕانی، بانک و بیمه و ناوه‌نده‌کانی دارایی ئێران ده‌گرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی ئه‌و قۆناغه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران، 8 وڵات بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له سزاکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته بۆ کڕینی نه‌وت بوێردران، ئه‌وانیش ئیتالیا و تایوان و تورکیا و ژاپۆن و چین و کۆریای باشوور و هیندستان و یۆنان بوون و عێراقیش مۆڵه‌تی مانگ و نیوێکی پێدرا بۆ کۆتایی ھێنان به گرێبه‌سته‌کانی کڕینی گازی سروشتی و کاره‌با له ئێران.
له ئێستاشدا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق و وه‌زاره‌تی وزه‌ی سعوودیه درێژه‌یان ھه‌یه تایبه‌ت به دابین کردنی وزه‌ی کاره‌با له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه بۆ عێراق و پێده‌چێت له‌گه‌ڵ کۆتایی واده‌ی کڕینی کاره‌با له ئێران، عێراق پشت به سعوودیه ببه‌ستێت بۆ ئه‌و بواره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment