به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یادگار ئه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی سێ ڕۆژه تۆپخانه و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامی له چیای قه‌ره‌چۆغ داعش بۆردوومان ده‌که‌ن و زیانی زۆریان پێ گه‌یاندوون و له نیوه‌ڕۆوه جارێکی دیکه ده‌ستیان پێ کردوووه و تا ئێستاش ھه‌ر به‌رده‌وامن."
یادگار ئه‌حمه‌د گوتیشی: "چه‌کدارانی داعش له سنووری چیای قه‌ره‌چۆغ به 400 چه‌کدار مه‌زنده ده‌کرێن و تۆنێلی زۆریان له چیاکه‌دا لێداوه بۆیه به ته‌نیا به بۆردوومان بنبڕ ناکرێن و پێویسته ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی ئه‌نجام بدرێت تاوه‌کوو قه‌ڵاچۆ ده‌کرێن."
ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش کرد: "ھێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ھه‌ستیان به مه‌ترسیی داعش کردوووه بۆیه به‌رده‌وام بۆردوومانیان ده‌که‌ن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment