ته‌ڤگه‌ری ئازادی: 100 لایه‌نگری په‌که‌که‌ له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ک لایه‌نێکی نزیک له‌ په‌که‌که‌ باس له‌ ده‌ستگیر کردنی 100 که‌س له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کات له‌ سلێمانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حمان ڕه‌سووڵ ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی به ‌KNNی ڕاگه‌یاند: ئاسایشی یه‌كێتی له‌ سلێمانی 100 ئه‌ندام و لایه‌نگری ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌ تۆمه‌تی مانگرتن بۆ ئازادی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ده‌ستگیر ده‌كات و تا ئێستاش 9 كه‌سیان ئازاد كراون و 91 كه‌سیان چاره‌نووسیان نادیاره‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ بۆ زانینی چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوه‌كانیان سه‌ردانی ئاسایشی سلێمانیان كردوووه‌ به‌ڵام به‌ بیانووی نه‌بوونی ده‌وام به‌ڕێخراون و ڕێگه‌ی دیداریان پێنه‌دراوه‌.

چه‌ند هه‌فته‌ له‌مه‌وپێش حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیارێکی ده‌رکرد بۆ داخستنی ئه‌و حزب و ڕێکخراوانه‌ی که‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مۆڵه‌تی حزبیان وه‌رنه‌گرتوووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستیان کرد به‌ داخستنی باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و چالاکییه‌کانی ئه‌و حزبه‌یان ڕاگرت.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیش جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ مۆڵه‌تی چالاکییه‌ سیاسییه‌کانی له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌رگرتوووه‌ و ئه‌ندامێکی ئه‌و حزبه‌ش له‌ په‌رله‌مانی عێراقدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50475

Your Comment

You are replying to: .
captcha