هۆشیار زێباری: ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌کگۆرک بڕیارێکی ژیرانه‌ بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆشیاری زێباری وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسی کورد هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی برێت مه‌کگۆرکه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌کگۆرک بڕیارێکی ژیرانه‌ بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی شه‌ممه‌ 22ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تیی دژی داعش ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌ و له‌ یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی کورددا هۆشیاری زێباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان توویتێکی بڵاو کرده‌وه‌.

زێباری سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌کگۆرک له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا نووسویه‌تی: "ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بڕیارێکی ژیرانه‌ له ‌کاتی خۆیدا بوو".

میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ مه‌کگۆرک بڕیاره‌که‌ی دوای بڕیاری سه‌رۆکی ئه‌مریکا دۆناڵد تره‌مپ دێت بۆ کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ سووریا، مه‌کگۆرک وه‌ک دژایه‌تییێک بۆ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه‌ و چوووه‌ته‌ ڕیزی جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50474

Your Comment

You are replying to: .
captcha