به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق به‌پێى ماده‌ى 340 له یاساى سزادانى عێراقى بریارى گرتنى بۆ پارێزگارى که‌رکووک ده‌رکردوووه به‌ڵام ناوبراو له ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوووه‌وه ده‌وامى نه‌کردوووه و ڕۆیشتوووه بۆ به‌غدا.
کاکه‌ڕه‌ش سدیق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاندوووه: "ده‌رکردنى بریارى گرتن بۆ ڕاکان جبوورى په‌یوه‌ندى به به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتییه‌وه هه‌یه و بریاره‌که په‌یوه‌ندى به چاودێریی دارایى و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌وه هه‌یه."
سه‌رچاوه‌یێکیش له ئیداره‌ى که‌رکووک به ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاندوووه: "هیچ نووسراوێکى تایبه‌ت به گرتنى جبوورى نه‌گه‌یشتوووه‌ته ئیداره‌ى که‌رکوووک و جبووریش له ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوووه‌وه له به‌غدایه."
کاکه‌ڕه‌ش سدیق ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى جبوورى پێی وایه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 چاره‌نووسى جبوورى ڕوون ده‌بێته‌وه به‌وه‌ى ئایا به‌هۆى بریارى گرتنه‌که‌یه‌وه ده‌توانێت ده‌وام بکات یاخود له ده‌وام کردن داده‌بڕێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ده‌رچوونى بریارى گرتنى بۆ جبوورى پشتڕاست کرده‌وه و پارێزگاری به‌وه‌کاله‌تی که‌رکووک تۆمه‌تبار کراوه به‌وه‌ی سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر داوه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌ده‌ر له یاسا به‌كار هێناوه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment