عێراق 1 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار پارەی گاز و کارەبای ئێران قەرزارە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەی بەهۆی کڕینی بەردەوامی گاز و کارەباوە لە ئێران، ئێستا نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەرزارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرایکردووە، گعێراق ئێستا دەیەوێت لە زیاد لە یەک سەرچاوەوە وزەی دەستبکەوێت، بۆیە لەگەڵ قەتەر و سعودییە و تورکیاش ڕێککەوتنی هەیە بۆ هاوردەکردنی گاز و کارەبا".

بە وتەی وەزیری کارەبای عێراق، هەوڵەکانیان بۆ هاوردەکردنی گاز لە قەتەرەوە بەردەوامە و لەئەگەری سەرگرتنی ئەو ڕێککەوتنە، لەماوەی ساڵێک یان 15 مانگدا پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

لەبارەی ڕێککەوتنەکان بۆ گواستنەوەی وزە لە سعودییەوە بۆ عێراق، عادل کەریم ڕایگەیاندووە، "عێراق لە ناوچەی عەر عەر ەوە وزە لە سعوودییەوە بە سیستمێکی نوێی جیهانی ڕادەکێشێت".

بە وتەی وەزیری کارەبای عێراق، لە ماوەی یەکساڵدا هێڵی کارەبای ئوردون – عێراق تەواو دەبێت و لەگەڵ ئەوەش عێراق 500 مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە هاوردە دەکات.

News Code 5045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha