٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ٠٩:٢٦
خۆپیشاندانی به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاووڵاتییانی شاری به‌سره‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندانی شه‌وانه‌ کرده‌وه‌ و ژماره‌یێک قوربانی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خۆپیشاندانه‌که‌ شه‌وی هه‌ینی 21-12-2018 له‌ نزیک ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ ئه‌نجام درا و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش به‌ گوله‌ و گازی فرمێسکڕێژ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ که‌سێک به‌ گوله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بریندار بوووه‌ و ژماره‌یێکی دیکه‌ش به‌هۆی کاریگه‌ریی گازی فرمێسکڕێژه‌وه‌ نێردراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

خۆپیشانده‌ران که‌ له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌کانیان داوای دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و کاره‌بایان له‌ حکوومه‌ت ده‌کرد، ئێستا جگه‌ له‌ پێویستییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان، داوای ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی پاێزگار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌که‌ن، چوونکه‌ "نه‌یانتوانیوه‌ ئاو و کاره‌با بۆ پارێزگاکه‌یان دابین بکه‌ن."

شایانی باسه‌؛ هه‌رچه‌نده‌ نزیکه‌ی پێنج مانگه‌ (له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 7 ده‌ستیان پێکرد) هاووڵاتییانی به‌سره‌ خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داواکارییه‌کانیان بریتییه‌ له‌ سێ داواکاریی سه‌ره‌کی به‌ڵام هه‌ر دوو حکوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی و عادل عه‌بدولمه‌هدی تا ئێستا داواکاریی خۆپیشانده‌رانیان جێبه‌جێ نه‌کردووه‌.

داواکارییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌:

- دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان.

- دابین کردنی کاره‌با بۆ دانیشتوان.

- دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ خه‌ڵکی پاریزگاکه‌.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50438

Your Comment

You are replying to: .
captcha