به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خۆپیشاندانه‌که شه‌وی هه‌ینی 21-12-2018 له نزیک ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره ئه‌نجام درا و هێزه ئه‌منییه‌کانیش به گوله و گازی فرمێسک‌ڕێژ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه و به‌هۆیه‌وه که‌سێک به گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان بریندار بوووه و ژماره‌یێکی دیکه‌ش به‌هۆی کاریگه‌ریی گازی فرمێسکڕێژه‌وه نێردراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
خۆپیشانده‌ران که له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌کانیان داوای دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه و کاره‌بایان له حکوومه‌ت ده‌کرد، ئێستا جگه له پێویستییه سه‌ره‌کییه‌کان، داوای ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی پاێزگار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌که‌ن، چوونکه "نه‌یانتوانیوه ئاو و کاره‌با بۆ پارێزگاکه‌یان دابین بکه‌ن."
شایانی باسه؛ هه‌رچه‌نده نزیکه‌ی پێنج مانگه (له ناوه‌ڕاستی مانگی 7 ده‌ستیان پێ‌کرد) هاووڵاتییانی به‌سره خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داواکارییه‌کانیان بریتییه له سێ داواکاریی سه‌ره‌کی به‌ڵام هه‌ر دوو حکوومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی و عادل عه‌بدولمه‌هدی تا ئێستا داواکاریی خۆپیشانده‌رانیان جێبه‌جێ نه‌کردووه.
داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆپیشانده‌رانی به‌سره:
- دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییان.
- دابین کردنی کاره‌با بۆ دانیشتوان.
- دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ خه‌ڵکی پاریزگاکه.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment