بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عڕه‌جی ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڤیلیه ڤاریۆلا باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له به‌غدا ڕایگه‌یاند: مانگی ڕابردوو له کاتی هێرشه‌که‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه سناعه له پارێزگای حه‌سه‌که له سووریا 20 تیرۆریستی مه‌ترسیداری داعش ڕایانکردووه.
ئه‌عڕه‌جی داوای له یه‌کێتی ئه‌ورووپا کرد هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گیراوه داعشه ئه‌وروپییه‌کان و ماڵباته‌کانیان له که‌مپی هۆل له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له تیرۆریستانی داعش له گرتووخانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی سووریای دیموکراتن و به‌هۆی سنوورداری توانای هێزه‌کان هه‌میشه مه‌ترسین بۆ سه‌ر عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به کاره‌کانیان هه‌ڵنه‌ستن و چاره‌سه‌رێکیان بۆ نه‌دۆزنه‌وه.
جه‌ختیشی کرده‌وه که له هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه سناعه له حه‌سه‌که 20 تیرۆریستی مه‌ترسیدار ڕایانکردووه.
جێی باسه تیرۆریستانی داعش مانگی ڕابردوو هێرشیان کرده سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه له حه‌سه‌که و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان تیرۆریستی داعش هه‌ڵاتن، به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژێک شه‌ڕکردن، هێزه‌کانی سووریای دیموکرات گرتنه‌وه‌ی گرتووخانه‌که‌یان ڕاگه‌یاند و چه‌ندان تیرۆریستیش خۆیان ڕاده‌ستکرده‌وه.
دوای ئه‌م ڕووداوه‌ش، عێراق هێزێکی زۆری سوپا و پاسه‌وانی سنووری برده سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا و جێگیری کردن تا ڕێگری بکه‌ن له په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ر تیرۆریستێک بۆ نێو خاکی عێراق.
Your Comment