بارزانی پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای بازرگانانی هیندستان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و ته‌ندروستیی هیندستان كرد كه‌ پرادیپ سینگ باڵیۆزی هندستان له‌ عێراق و چاندرامۆول كێرن باڵیۆزی هندستان له‌ هه‌رێمی كوردستان، یاوه‌ریان بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ دیدارەکەدا شاندی میوان ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ ده‌رفه‌تێكی باشی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ده‌خوازن له‌گه‌ڵ بازرگان و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی پته‌و دروست بكه‌ن و له‌ بواره‌ جیا‌كاندا سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێم بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هندستان و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.

لە بەرانبەردا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئێستا ژماره‌یێک كۆمپانیا و هاووڵاتییانی هیندستان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕێكوپێكی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌ داهاتووشدا هه‌ر كۆمپانیایێكی هندستان بخوازێت له‌ هه‌رێمی كوردستان كار بكات حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازییان لێده‌كات و كارئاسانییان پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌ مایه‌ی باشتر كردن و پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان.

تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50428

Your Comment

You are replying to: .
captcha