ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری عێراق داوای سزادانی عه‌بادی و مالیکی و جبووری ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق داوای دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕاکان جبووری و نووری مالیکی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌ڵگه‌نامه‌یێک ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کراوه‌ که‌ واژۆی 19 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره‌ و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ داوایان کردوووه‌ ڕێوشوێنی پێویست له‌ دژی هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕاکان جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌ وه‌کاله‌ت و نووری مالیکی جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو بگیرێته‌به‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 11ی یاسای په‌رله‌مانی عێراقی ژماره‌ 13ی ساڵی 2018 تا ئێستا سوێندی یاسایییان نه‌خواردوووه‌.

به‌پێی نووسراوی سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌که‌ "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆی هه‌یه‌ په‌رله‌مانتار له‌ پۆسته‌کەی دوور بخاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو بێ به‌هانه‌یێکی دروست ئاماده‌ی دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان نه‌بێت له‌ یه‌ک خولی یاساییدا".

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق ناوی 8 په‌رله‌مانتاری ده‌رچووی ئه‌م خوله‌ نوێیه‌ی په‌رله‌مانی ئاشکرا کرد که‌ تا ئێستا سوێندی ده‌ستوورییان نه‌خواردوووه‌ که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و ڕاکان سه‌عید جبووری و نووری مالیکی تێدا بوو و هه‌روه‌ها تا ئێستاش به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نوێیانه‌یان پێشکه‌ش نه‌کردوووه‌ که‌ له ‌شوێنی ئه‌وان چوونه‌ته‌ په‌رله‌مان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50388

Your Comment

You are replying to: .
captcha