کۆبوونەوەی جنێڤ دوایین دەرفەرتە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریا

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: دەبێت ئەو دەرفەتەی کە لەبەدرەستدایە بۆ چارەسەری سیاسیی کێشەی سووریا بە باشی هەڵبسەنگێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ماوەیێکی دوور و درێژە ئاگرێک لە پاڵ تورکیادا بوونی هەیە و بەپێویستی زانی لە پێناو وەستاندنی شەڕی ناوخۆی سووریا، دەرفەتی پڕۆسەی چارەسەری سیاسیی کە لەبەردەمیاندایە، بە باشی هەڵبسەنگێنن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە لە رێگەی رێککەوتنی ئیدلبەوە رێگەیان لە روودانی کارەساتێک گرتووە و گوتی: "بەڵام رەنگە دوایین پەنجەرەی دەرفەتی چارەسەری سیاسییمان لە سووریا کردبێتەوە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ ئەمە بکەین.

ناوبراو درێژەی دا: دوای ئەوەی کە ئەمشەو کۆبوونەوەکانمان تەواوبوو، سەرلەبەیانی بەرەو جنێڤ بەڕێ دەکەوین، وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئێرانیش ئامادە دەبن و پێکەوە بڕیار لەسەر دامەزراندنی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا دەدەین، هاوشانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامین لە دانووستانەکانی جنێف.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی بەیانی دەبێتە رۆژێکی مێژوویی و هەروەها هەنگاوێکی گرنگ دەبێت لە پێناو چارەسەری سیاسیی لە سووریا. پێویست دەکات لە سووریا درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدەین چوونکە هێشتا یەپەگە، پەکەکە، داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە گۆڕەپانەکەدان و ئەمانە هەڕەشەن بۆسەر ئێمە. هەربۆیەش لەناوبردنی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییانە لە دەرەوەی سنوورەکانمان، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50373

Your Comment

You are replying to: .
captcha