١٨ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١٧:١٥
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هایكۆ ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌مشه‌و له‌ هەرێمی كوردستان بمێنێته‌وه‌ و سبه‌ینێش چه‌ند چالاكییێک ئه‌نجام بدات و چاوی به‌ نوێنه‌رانی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و كه‌مپێكی ئاواره‌كانیش به‌سه‌ر بكاته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی هایكۆ ماس پاش رۆژێكه‌ له‌ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 17/12/2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆ بووه‌وه‌. پرسى به‌شداری كردنى ئه‌ڵمانیا له‌ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ناوچه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كان و پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دۆسێی په‌نابه‌ران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بووه‌.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرات

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50369

Your Comment

You are replying to: .
captcha