بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەک لە بەربەستەکانی پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پاش کردنەوەی ڕێگای سحیلا (لە ژێر کونترۆڵی هێزی پێشمەرگە) بۆ شەنگال (لە ژێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندی) لە کاتی سەردانەکەی نادیا موراد کچە کوردی ئێزدی هەڵگیرا.
هەندێک لەو باوڕەدان کە ئەم هەوڵە بەستێن بۆ باشتر بوونی پێوەندیی نێوان حکوومەتی ناوەندیی عێراق و کوردەکان خۆش دەکات.
کریستین واند تون، کارناسی کەمینە عێراقییەکان لە زانستگای ئەمەریکیی سلێمانی-دا لەبارەی کردنەوەی ڕێگای سحیلا- شەنگال بە ئەلمانیتۆر دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان کە کونترۆڵی ڕێگای سحیلای بە دەستۆیە لەسەر کردنەوەی ئەو ڕێگایە لە کاتی سەردانەکەی نادیا موراد ڕێککەوتن.
بەگوێرەی نووسراوەیێکی ئەلمانیتۆر کردنەوەی ڕێگای سحیلا- شەنگال لە ڕۆژی 15ی کانوونی یەکەمدا هیواکانی بۆ باشتر بوونی پێوەندیی نێوان کوردەکان و بەغدا کە پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی 2017 ڕووی لە خراپ بوون کردبوو زیندوو کردەوە.
سەرچاوەی نزیک بە مەحفیلە سیاسییەکانی عێراق دەڵێت هەڵبژاردنی عادل عەبدولمەهدی وەکوو سەرۆک وەزیرانی عێراق کە پێوەندیی زۆر نزیکی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات هەیە، یارمەتی دەدات بە خێرایی باشتر بوونی پێوەندییەکان نێوان بەغدا و هەولێر.
عەباس کازمی بەڕێوەبەری بەشی عێراقی پەیمانگەی ئەنجومەنی ئاتلانتیک بە ئەلمانیتوری وتووە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دۆستایەتییێکی زۆر نزیکی لەگەڵ مەسعوود بارزانی هەیە.
نەسیبە یوونس، ڕاوێژکاری باڵای نێوەندگیری لە عێراق، دەڵێت: پڕۆسەی دەست پێکردنەوەی پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا پێشتر بە باشی دەستی پێکردبوو و نیشانەکانی باشتر بوونی ئەو پێوەندییانە لە مانگە داهاتووەکاندا زیاتر دەردەکەوێت.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە ئێران ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت لە ڕازی کردنی پارتی دیموکرات بەو بابەتەی کە پێوەندی لەگەڵ بەغدا دەست پێڕاگەیشتن بە مافی کوردەکان تەزمین دەکات.
هێشتا یەکێک لە بەربەستە سەرەکییەکانی گەشەی پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا کە ڕێگری دەکات لە سەرمایەدانانی زیاتری دەوڵەتی ناوەندی لە هەرێم، پێوشوێنگیریی مەسەلەی سەربەخۆییە لە لایەن کوردەکانەوە. عەباس کازم لەو باوڕەدایە بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە کوردەکان زۆر بەدوای بابەتی سەربەخۆییدا دەڕۆن دەوڵەتی ناوەندی ئینتیمای بۆ سەرمایەدانان لە هەرێمی کوردستان نییە، چوونکە لەو باوڕەدایە کە ئەوان سەرئەنجام دەڕۆن بۆ چی سەرمایەکان سەرفی ئاوان بکرێت.
بەڵام ناوبراو هۆشدار دەدات، لە نەبوونی سەرمایەی پێویستدا، نەبوونی بودجەی و بێکاریی کوردەکان، مەیلی ئەوان بەرەوە جودا بوونەوە زیاتر دەکات. عەباس کازم لەو باوڕەدایە «ئەوەی کە مافی کوردەکانە بەغدا پێیانی نادات و پەیامی ئەمریکاش بۆ دواخستنی سەربەخۆیی بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات».
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment