سه‌رۆكی كاتيی په‌رله‌مانی كوردستان دادگایی ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگایی ئیداری له‌سه‌ر سه‌رۆكی کاتیی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وباره‌وه‌ سه‌رۆكی كاتيی په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "زۆر ئاسایی پرسی دادگاییه‌كه‌م وه‌رگرتوووه ‌و پارێزه‌ره‌كه‌م له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ ده‌بێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 6-11-2018 په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجام دا به‌ڵام به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی جێهێڵراو و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ خاوه‌نی هه‌شت كورسییه‌ به‌هۆی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان تۆمار كرد.

له‌وباره‌وه‌ ڕێڤینگ هروری سه‌رۆكی كاتيی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوووه‌: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی کانوونی یه‌که‌می 2018‌ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی كردنمه‌ به‌ سیفه‌تی سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی كوردستان".

ناوبراو وتیشی: "زۆر ئاسایی پرسی دادگایی كردنه‌كه‌م وه‌رگرتوووه ‌و پارێزه‌ره‌كه‌م ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا له‌بری خۆم و‌ پابه‌ندم به‌ هه‌ر بڕیارێكی دادگاوه‌ كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر من ده‌ریبكات".

سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: "به‌ حكومی ته‌مه‌نه‌كه‌م ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرت و‌ له‌سه‌ر داوای هه‌موو فراكسیۆنه‌كان جگه‌ له‌ چه‌ند كه‌سێک ئه‌و دانیشتنه‌مان به‌ كراوه‌یی هێشته‌وه له‌پێناو ڕێککه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ئاشته‌وایی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ده‌بوو ده‌ستپێكی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه‌ بكه‌ن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50363

Your Comment

You are replying to: .
captcha