وته‌بێژی یه‌په‌گه: تورکیا له‌سه‌ر سنووره‌وه‌ ئاماده‌کاریی سه‌ربازی ده‌کات

به‌شی سووریا- دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریای كرد، وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ ڕای‌گه‌یاند: "تا ئێستا له‌ ناو خاكی سووریادا هیچ ڕووی نه‌داوه‌ و توركیا له‌سه‌ر سنوور ئاماده‌كاری ده‌كات."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌" له‌ لێدوانێكدا وتی: "ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری كردوووه‌، له‌سه‌ر سنوور جموجۆڵی سه‌ربازی هه‌یه‌ و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرش كردن به‌ڵام تا ئێستا له‌ ناو خاكی سووریادا هیچ ڕووی نه‌داوه‌".

وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: توركیا ده‌خوازێت پرۆژه‌ی دیموكراسی له‌ سووریادا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

نووری مه‌حموود له‌باره‌ی چوونی ژماره‌یێک پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ سووریاش وتی: "ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ نیم و له‌ فه‌یسبووكی خۆشم ڕوونكردنه‌وه‌م داوه‌ كه‌ شتی وا نه‌بوووه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50360

Your Comment

You are replying to: .
captcha