عادل عەبدولمەهدی بۆ تەواوکردنی کابینەکەی چوار پێشنیاز پێشکەش دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە، دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزارییەکەی عادل عەبدولمەهدی لە بەرنامەی کاری پەرلەماندایە. عادل عەبدولمەهدی-ش بۆ تەواوکردنی کابینەکەی چوار پێشنیاز پێشکەش دەکات.

کوردپرێس:

کاژێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2018 پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە. بەپێی بەرنامەی کار، تەوەری سێیەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاری، کە بریتین لە هەشت وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

هەر لەو چوارچێوەیەدا عادل عەبدولمەهدی چوار پێشنیاز پێشکەش بە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان دەکات، لەبارەی دەنگدان لەسەر هەشت بەربژێری پۆستە بەتاڵەکانی کابینەکەی.

عادل عەبدولمەهدی نووسراوێکی بۆ محەممەد حەلبووسی کردووە و ئەم چوار پێشنیازەی کردووە:

یەکەم: خستنە دەنگدانی ئەو ناوانەی لە رۆژی 4-12-2018 پێشکەشی پەرلەمان کراون، بۆ ئەوەی پەسند یاخود رەتبکرێنەوە. ئەگەر رەتکرانەوە ئەوا لەماوەی 24 بۆ 48 کاژێر ناوی بەربژێری دیکە پێشکەشبکرێن.

دووەم: هەردوو کوتلە سەرەکییەکە ( چاکسازی و بونیادنان) دەنگ لەسەر 5-6 وەزیری بدەن و ئەوانی دیکە دوابخرێن.

سێیەم: هەردوو کوتلە سەرەکییەکە رێک بکەون لەسەر ئەوەی ناوی نوێ پێشکەش بکرێت، هەموو یاخود بەشێک لە ناوەکان.

چوارەم: هەردوولایەنە سەرەکییەکە بابەتی ناوەکان لێگەڕێن بۆ سەرۆکوەزیران و پەرلەمان پەسندیان بکات، یاخود بەشێک یان هەموویان رەت بکاتەوە، بەبێ ئەوەی رێژەی یاساییی ئامادەبوون تێک بدرێت، یاخود ئاستەنگ دروست بکرێت.

News Code 50353

Your Comment

You are replying to: .
captcha