عومه‌ر سه‌یید عه‌لی: لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه ‌ئه‌وله‌وییه‌تی گۆڕان بۆ به‌شداری له‌ حکوومه‌ت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ کونسووڵی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری له‌باره‌ی به‌شداری كردنی له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌داوه‌ و ئه‌و پرسه‌ جڤاتی نیشتمانی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری کردنیشیاندا له‌ حکوومه‌ت ئه‌وله‌وییه‌تی گۆڕان لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ و باش کردنی گوزه‌رانی هاووڵاتییان ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌فدێكی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ستیڤ فه‌یگن کونسووڵی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد له‌ سلێمانی و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی و ژووری په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی پێشوازییان لێكرا.

شوناس شێركۆ ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی هه‌رێم و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ كرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێكخه‌ری گشتی باسی له‌وه ‌كردوووه‌ كه‌ هێشتا گۆڕان بڕیاری له‌باره‌ی به‌شداری كردنی له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌داوه ‌و جڤاتی نیشتمانی ئه‌و بڕیاره‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه‌ به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان.

ڕێكخه‌ری گشتی جه‌ختی له‌وه‌ش كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری کردن له‌ حکوومه‌ت ئه‌وله‌وییاتی گۆڕان له‌ كابینه‌ی نوێی هه‌رێم لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ هاووڵاتییان و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.

لای خۆیشییه‌وه‌ کونسووڵی ئه‌مریكا پێداگری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌یی له‌ هه‌رێم كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50330

Your Comment

You are replying to: .
captcha